ژمارەیەک مامۆستای ئەندامی یەکێتی مامۆستایان لەتاران دەستبەسەر کران

KMMK:
هەینی 26ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، فاتمە زەندکریمی و جەمیل ئەمینی و عەلی فەریشی و سدیق سادقی و جەبار پاکزاد خەڵکی سنە و ئیسماعیل ڕیحانی خەڵکی سەقز و سەرجەمیان ئەندامانی یەکێتی مامۆستایان لە تاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران.


کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ هاوکارێکی دەسبەسەرکراوان وتوووێژێکی ئەنجام دا کە ئەو زانیارییانەی بەدەستهاتوون بەم شێوەیەن؛ “مامۆستا و چالاکوانانی فەرهەنگی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی پاییزی ئەنجومەنی باڵای سنفی که بەرەو تاران ڕۆیشتبوون، له ناوەراستی کۆبوونەوەکە سەرەتا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە مۆبایلی سەرجەمی بەشداربووانی کۆبونەوەکە زەوت کرا- چالاکوانانی فەرهەنگی لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو- پاشان لە هەنگاوێکی پێشبینی نەکراودا سەرجەمی ئەندامانی کۆمەڵەی فەرهەنگی ئێران کە ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون دەسبەسەر کران”.

جێی ئاماژەیه که بڕیاربوو له کۆبوونەوه که دا ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران قسەبکات و بڕیاری ئەنجومەنی باڵای چالاکانی سنفی پەسەند بکرێت.

شاینی باسە، کە هەفتەی ڕابردوو مامۆستایان و چالاکوانانی فەرهەنگیی کوردستان سەبارەت بە بابەتی مووچەکانیان لە شارە جیاوازەکانی وەک سنە، مەریوان، دێوەلان(دهگلان)، سەقز، بانە، بۆکان، مەهاباد و چەندین شاری دیکە- کە لەگەڵ مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران هاوئاهەنگ بوون- لەبەردەم فەرمانگەکانی پەروەردەدا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان کردووە.

لەکۆتاییدا دووپاتی دکەینەوە کە بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست لەبارەی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی پێشبینی نەکراو و وردەکارییەکانی تر، هیچ زانیارییەکی تەواو لەبەردەستدا نییە. لەهەواڵی داهاتوودا بەشی زیادەی ئەم هەواڵە بۆ خوێنەران بڵاودەکرێتەوە.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *