KMMK :
شەممە 27ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، چارەنووسی دوو هاوڵاتی کورد بە ناسنامەی فەرهەنگ ئیوەەزی 30 ساڵە کوڕی محەمەد عەلی و کەژاڵ ناسری 26 ساڵە کچی محەمەد، چالاک لە بواری پاراستنی ژینگە لە گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە سنە دوای هەفتەیەکی دەستبەسەرکردن هێشتا بە ناروونی ماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان سەرەدانی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە سنە کردووە بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆیان وەرنەگرتوون.
جێی تێبینیه که ئەو دوو هاوڵاتییه له کاتی دەستبەسەری دا، له پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانیکردنی بنەماڵەکەیان و دەستگەیشتنیان به پارێزەران بێبەری کراون.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چارەنووسی نادیاری ئەو دوو هاوڵاتیە نیگەرانی لای کەسوکاریان دروستکردووە.
جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی یەکشەممە 21ی سەرماوەزی ئەمساڵ، فەرهەنگ ئێوەزی و کەژاڵ ناسری بەبێ فەرمانی دادوەری دەسبەسەرکران و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکان، تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو دوو هاوڵاتی کراون هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س