KMMK:
هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، سەردار فەتاحی بەنکراوی سیاسی و خەڵکی بانە، پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە گەڕایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو خەزەڵوەری٢٧٢٠ی کوردی، لە بانە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە سنە گوازرایەوە و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرابوو.
ئەم هاوڵاتییە کۆتایی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە سنە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە لە زیندانی سنە پێی ڕاگەیەندراوە.
ق.ش


