KMMK:
پێنجشەمە 25ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، لەئەم هەفتەیە دا، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناسنامەی دانیال کەرەمی کوڕی سابر و خەڵکی کرماشان بانگکرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە و لێپرسینەوەی لێکراوە و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی منداڵان.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بەهۆی بلاوکردنی فیلمێک لەلاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فەتا و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
دوای تەواوکردنی لێپرسینەوەکە، ئەو گەنجی تەمەن 16 ساڵە گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی نزیک لە شارۆچکەی قازانچی سەر بە پارێزگای کرماشان.
دانیال کەرەمی دوای چەند ڕۆژێک بەکەفالەتێکی قورسی 100 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی گەنجان ئازاد کرا.
ع.س


