چالاکێک ژینگەیی ماوەی 40 رۆژە بە چارەنووسێک نادیار دەسبەسەرە

KMMK:
سێشەممە 23ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی نەوید کۆهنە پوشی چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەلەی سەوزی چیا، سەرەرای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئێستا هیچ بریارێک لەسەر چارەنووسی نەدراو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکانی گەیشتووە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
، سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەدەزگا دادوەری و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و لەو بارەوە وەڵامێکی ڕوونیان بە ئەوان نەدراوە.

نەوید کۆنەپۆش، ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و چەندین ساڵە کاری ژینگەپارێزی دەکات و خۆبەخشانە بەشداریی لە کوژاندنەوەى سەدان ئاگری دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەریدا کردووە.
شایانی باسە کە تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *