KMMK:
شەممە 20ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، شێرکۆ تابناک، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بۆ کێشانی سزاکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لەو شارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لقی 101دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆکان بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژ بە سیستمەکە لە بەرژەوەندیی یەکێک لە لایەنە کوردییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێرانەوە بە پێنج مانگ زیندانی تەعزیری و حەوت مانگ زیندانی تعلیقی سزا درا.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتییە بۆکانییە لە مانگی پووشپەڕی ڕابردوو بە شێوەیە کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە کەفالەت ئازاد کراوە.
شێرکۆ تابناک لە ڕێکەوتی 23ی پووشپەڕ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەڵایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ع.س