هاوڵاتییەکی دیکە لە سنە لەسێدارەدرا

KMMK:
شەممە 20ی سەرماوەزی 2721ی، کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەیوان حوسەینی تەمەن 35 ساڵ، کوڕی جەمال، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵ، خەڵکی گوندی شییانی سەر بە سنە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی لە زیندانی ناوەندی ئیران لەو شارە بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاوڵاتییە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی غەزالە دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

لە کۆتاییدا کاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە لەسێدارەدرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەیوان حوسەینی: ناکۆکییەکی توندی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە، بەڵام بنەماڵەکان ڕێگەیان پێنەداون تەڵاق بدەن و دواجار سەیوان ژنەکەی بە حەبی برنج ژەهراوی کرد و لەئەنجامدا بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی سزای سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *