کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

KMMK:

چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی،کۆڵبەرێک بە ناونیشانی قەباد خەڵکی گوندی قلخانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە هۆی کەوتنەخوار لە کێو گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری کرماشان ڕاگواستوە، کە بە هۆی قوڵی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژسنە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران کە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە ڕزگاریان ببێت، مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: