KMMK:
شەممە 13ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی ئایسان جەلیلی تەمەن 15 ساڵ، کچی بەختیار و خەڵکی گوندی حەماملەر- ی لە دەڤەری ئەنزەلی سەر بە شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە بەهۆی هەژاری خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان، فشاری توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س