KMMK:
هەینی 12ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی “کوبار سحەت” دایکی سێ منداڵ، کچی خەلیل و خەڵکی گوندی گردوان- ی ناوچەی مرگەوەری سەر بە شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە بەهۆی هەژاری خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان، فشاری توندی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرەملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س