کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

KMMK:
هەینی 12ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی حەبیب ڕۆستەمی کوڕی گوڵنەزەر خەڵکی قەسری شیرین و باوکی دوو منداڵ و پەیڕەوی ئایینی یاری، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە کوێستانەکانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، پزیشکی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیکردۆتەوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی بکات.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نمونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.


ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئەم دوو حکوومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *