تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

پێنجشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی یەعقووب گلێنە خەڵکی گوندی گلێنەی سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارە بە گرانی بریندار بووە.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK, ئەو کۆڵبەرە بریندار بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان ڕاگوازراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران کە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە ڕزگاریان ببێت، مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *