دەستبەسەرکراوێک گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان

KMMK:
پێنجشەمە 11ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، دەستبەسەرکراوێک بە ناوی عەبدولرەحمان ئەفشار، کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی نێی سەربە شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئەمنیەتیەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، عەبدولرەحمان ئەفشار دوای مانگێک دەستبەسەری و دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئەمنیەتییەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە.

شایانی باسە، کە ناوبراو ڕۆژی 22ی خەزەڵوەر لەڵایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.

جێگای ئەماژەیە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *