خۆکوژی سێ هاوڵاتی لە کرماشان و بۆکان

KMMK:

چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی خوسرەو و ژنێکی دیکەیش بە ناونیشانی گوڵی هەدایەت نیا خەڵکی بۆکان، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێنا.

هەروەها هاوڵاتییەکی پیاو بە ناونیشانی نادیار لە سەر پردێکەوە خۆی هەڵداشت و گیانی لە دەست داەە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم سێ هاوڵاتییە و ناونیشانی سێهەم کەس ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کە بە بۆنەی هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کورداتسن و بە تایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری قورسی ئابووری،هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *