ژنێکی بانەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
هەینی 5ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی لاله شەهیدی تەمەن 25 ساڵ، کچی محەممەد و خەڵکی شاری بانە، بە چەک هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


جێی ئاماژەیە کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان فشارێکی توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، هەژاری و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: