نەوسوود; تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی میلاد ئەحمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە گرانی بریندا بوو.


جێی بیرهێنانەوەیە کە تەنیا ڕۆژی پێنجشەممە ٥ کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون.

شیاوی باسە کە کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەران کە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە ڕزگاریان ببێت، مەترسی کەوتنەخوار لە بەرزایی، خنکان لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *