KMMK:
سێشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بە خۆیی نەداریەوە خۆکوژیان کردووە.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئو سێ هاوڵاتییە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد و ئەندامی بنەماڵەیەک بوون.
ناوی ئەو سێ کەسەی کە خۆکوژیان کردووە، بەو ڕاگەیاندراوە: ئەبووبەکر (ئەمیر) هندوو، “هێدی (سروش) ‌هندوو” کە باوک و کوڕ بوون و “دڵشاد قەرەداغی” کە ژنی بنەماڵەکە بووە.
بە پێی زانیاریەکان، باوک و کوڕەکە دەسبەجێ گیانیان لەدەست داوە و “دڵشاد قەرەداغی” هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.
ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “ئیندرقاشـ”ـی شاری مەهابادن.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: