KMMK:
یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی جەهانگیر ساغرنیا ٣٣ ساڵ تەمەن و خەبات خەتیاڵ ٤٠ ساڵ تەمەن و لە چالاکانی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو هەرکامیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم کەسانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کرابوون.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتیانە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی یارمرتیدەرانی ژینگەی شاری پیرانشارن.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.
ق.ش