مەترسی دیپۆڕتی پەنابەرێکی سیاسی کورد بەناوی بێهروز نەقشی لەوڵاتی ئاڵمانیا

بەپێی ئەو هەواڵەی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ پەنابەری سیاسی کورد”بێهروز نەقشی” لەوڵاتی ئاڵمانیا بەئەنجامی گیاندووە، ناوبراو لەدایکبووی ۱۳۳۳ی هەتاوی(۱۹۵٤ی زایینی) خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەساڵی ۱۳۵۵ بۆ۱۳۶۱ مامۆستی قوتابخانەکانی شاری ڕوانسەر بووە کەبەهۆی هاریکاری کردنی حیزبی کۆمەڵە لەسەرکار دەرکراو ساڵی ۱۳۶۳ دەسبەسەر وبۆماوەی دوو ساڵ لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان زیندانی دەکرێت.وپاش ئازادی کۆچ دەکات بۆشاری کەرەج ودیسان لەوێ درێژە بەکاروچالاکی سیاسی ومەدەنی خۆی دەدات لەبۆنە وڕێوڕەسمەکانی مانگی مەی وڕۆژی جیهانی ژنان ویارمەتی منداڵانی کار و…، تائەوەی ساڵی لەڕێوڕەسمی مانگی مەی ۱۳۸۳(۲۰۰۳ز) لەپارکی لالەی تاران شناسایی دەکرێ وپەلاماری دەدرێت وبەناچار وڵات بەجێ دێڵێ وپەنادەباتە وڵاتی نۆروێژ وتاساڵی ۲۰۱۳لەوێ دەمێنێتەوە وکەلەوماوە زۆرەدا بەداخەوە ئیزنی نیشتەجێ بوونی پێنادرێت وبەپێی ئەوەی پەنجە مۆری ئاڵمانیای دەبێت ساڵی ۲۰۱٤ دەیگەڕێننەوە بۆ ئاڵمانیا ولهو زەمەنەیشدا کە گەڕاندویانەتەوە تەنیا جارێک مەحکەمە کراوە ووڵامی ئەرێنی وەرنەگرتووە وبەتەمان ئەسپاردەی ئێرانی بکەنەوە وتا۲۰/ ۴/ ۲۰۱۷مۆڵەتیان پێداوە وداوایان لێکردووە کەئەم وڵاتە بەجێ بهێڵێ(ترک خاک).
هەربۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان داوا لەهەموو ڕێخراوە مرۆڤ دۆستەکان وچالاکانی سیاسی ومەدەنی وڕێخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەهانایەوە بچن ولەمەترسی گەڕانەوەی بۆئێران بیپارێزن ،چونکوو گەڕانەوەی ناوبراو بۆئێران بەواتای دەسبەسەری وزیندانی وئەشکەنجە وتەنانەت ئێعدام دێتە ئەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان