KMMK :

شەمە 29ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی ئاتیا عەلیزادە 45 ساڵە کچی عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی قورمکی سەر بە شاری ورمێ هەوڵی خۆکوژی داوە و بە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هۆکاری خۆکوژیی ئەم شارۆمەندە بە هۆی ناکۆکی خێزانیەوە بووە.


شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گوازراوەتەوە بۆ پزێشکی دادوەری.

جێی ئاماژەیە کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان فشارێکی توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، هەژاری و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: