کرماشان؛ زەوت کردنی دووبارەی مەڕوماڵاتی خاوەن ئاژەڵان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە

KMMK:

دووشەممە 24 خەزەڵوەری 2721 کووردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە دەڤەری کرماشان دەیان سەرئاژەڵی خەڵکی ناوچەی بێزڵ-ی سەر بە سەلاسی باوەجانی لە کرماشانیان زەوت کرد.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی بێزڵ و دەیان سەر لە مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیان زەوت کردووە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕۆژێک دارایی و ماڵ و ملکی خەڵکی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر تالان ئەکات.

لەم دۆخە ئابوورییە خراپەدا، کە گەلانی ئێران و بەتایبەتی هاوڵاتیانی کوردستان گیرۆدەن، بە زەوتکردن و تاڵان کردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان بە ئەنقەست ئەو هەژاری و بێکارییە قووڵتر دەکات.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *