KMMK:
دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی ئارمان زاھیدی، ٢٣ ساڵ تەمەن كوڕی كەریم خەڵكی گوندی پیرەومەران سەر بە شاری سەقز لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد كاتژمێرێك ئازاد كرا.
بە پێی ھەواڵەكانی KMMK ،ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ئەم ھاوڵاتییەیان دەستبەسەر و چەندد كاتژمێرێك لێپرسینەوە و لە كۆتاییدا ئازاد كرا.
جێی بیرھێنانەوەیە كە ئەم ھاوڵاتییە پێشتر ئەندامی حیزبێكی كوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران بووە كە ساڵی ٢٧١٧ی كوردی دەستی بەرداوەو گەڕاوەتەوە.
شیاوی باسە كە ئارمان زاھیدی لە ماوەی ئەم ماوە چەندد جار بانگھێشتی دامەزراوە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری سەقز كراوە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ كراوە.
ق.ش