مێرمنداڵێک 17 ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورک بریندار بووە

KMMK:

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مێرمنداڵێک تەمەن 17 ساڵ لە شاری ماکو لەلایەن هێزە سەربازییەکانی حکومەتی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.
ڕەمەزان حاجیلو، تەمەن 17 ساڵ خەڵکی گوندی کاخک، لە ناوچە سنوورییەکان شوانکاری دەکرد. ناوبراو لە مەودای 400 مەتری لە دیواری سنووری ماکو لەگەڵ پارێزگای وان بووە ئامانجی تەقەی هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆدا بە سەختی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیه که ڕەمەزان حاجیلو خەریکی لەوڕاندنی مەڕەکانی بووە و هێزەکانی سەربازیی تورکیا بە ئەنقەست ئەویان کردووە ئامانج.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *