كوژرانی دوو ھاوڵاتی كورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە

KMMK:

دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، بنەماڵەی دوو ھاوڵاتی كورد بە ناوەكانی ئەسعەد ڕامین و داوود ڕەحیمی خەڵكی گوندەكسنی قاڕنێ و چقڵ مستەفا سەر بە شاری نەغەدە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران لەو شارە بانگھێشت كران و بە نیشاندانی تەرمی ڕامین و داوود پێیان كوتوون كە ئەم دوو ھاوڵاتییە لە كاتی دەستبەسەری بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون.

بە پێی ھەواڵەكان، ھێزە ئەمنییەكان خۆیان لە ڕادەستكردنەوەی تەرمی ئەم دوو ھاوڵاتییە بە بنەماڵەكانیان بواردووە و ھەڕەشەیان لێكردوون كە مۆڵەتی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیان نییە.

شیاوی باسە پێشتر ڕاگەیاندنەكانی سەر بە سپای پاسداران باسی گیان لە دەستدانی ئەم دوو ھاوڵاتییان لە ڕێڕەوی پیرانشار و نەغەدە كردبوو.

جێی باسە، چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ئەمساڵ ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی دەستیان دابوویە دەستبەسەری ئەم دوو ھاوڵاتییە.

بە پێی كوتەی ھێزە ئەمنییەكان، ئەم دوو ھاوڵاتیە لە كاتی دەستنەسەری بە ھۆی تەقە گیانیان لە دەست داوە.

پێشتر بنەماڵەی ئەم ھاوڵاتیانە پاش نادیاربوونی چارەنووسی منداڵەكانیان چەند جار سەردسنی دامەزراوە ئەمنییەكانیان كردبوو بەڵام وڵامێكی ڕوونیان وەرنەگرتبوو.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: