KMMK:
شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناەنیشانی سەلاح حسێن پەنا خەڵكی بانە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی كاتی تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد كرا.
جێی بیرھێنانەوەیە كە ناوبراو لە ڕێكەوتی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە شاری بانە، بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی دەستبەسەر كرابوو.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتون، ھۆكاری دوستبەسەری سەلاح حسێن پەنا ھاریكاری حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.
ق.ش