دەستبەسەری چوار ھاوڵاتی دیكە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە

KMMK:

یەكشەمم ٢٣ی خەزەڵەەری ٢٧٢١ی كوردی،چواڕ ھاوڵاتی بە ناوەكانی ئارەش مینبەری كوڕی حسێن، زانیار مینبەری كوڕی ئەمان اللە، سەیوسن میننەری كوڕی حیشمەت و میلاد مینبەری كوڕی محەممەد خەڵكی گوندی نییەر سرە بە شاری سنە لە لایەن ھێزر ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستسن دەستبەسەری ئەم ھاوڵاتییانە بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی بووە.

تا كاتی ئامادەكردنی ئەم ھەواڵە، ھۆكاری دەستنەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ھاوڵاتیانە ئاشكرا نەكراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: