KMMK:
شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەكی گەنج نە ناونیشانی سینا’كەریم’ مینایی ١٨ ساڵ تەمەن كوڕی مستەفا خەڵكی گوندی سووجە سەر بە شاری شــنۆ بۆ گرتووخانەیەكی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە.
جێی بیرھێنانەوەیە كە، ناوبراو ڕێكەوتی ١١ی خەزەڵوەر بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر كرابوو.
بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەم ھاوڵاتییە لە مافی ھەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتنی بنەماڵەكەی بێبەری كراوە.
شیاوی باسە كە سینا مینایی ساڵی ٢٧٢٠ ی كوردی، بە تۆمەتی ھاریكاری حیزبێكی كوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران ئازاد كرابوو.
ق.ش