KMMK:
پێنجشەمە 13ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد خودایی کانی سێیف، 28 ساڵە و کور باقی، خەڵکی گوندی کانی سێیف-ی سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە بە KMMK ، تەرمی ناوبراو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لەو شارە.
بە گورەی زانییارییەکانی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لەوکۆڵبەرە و کاسبکارەیان کردووە و بەهۆی بەرکەوتنی چوار گولـلە بە کەمەری، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، کۆماری ئیسلامی ڕەتیکردۆتەوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی بیکات.
جێی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نمونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی ئەم دوو حکومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.
ع. س