KMMK:
سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی یونس یاھو خەڵكی گوندی كۆسە كارێز سەر بە شاری مەھاباد بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی كاتی تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد كرا.
جێی بیرھێنانەوەیە كە ناوبراو لە ڕێكەوتی ٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەكی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە و پاش كۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەھاباد ڕاگوازرابوو.
تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم ھاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.
ق.ش