KMMK:
سێشەممە 11ی خەزەڵوەری 2721ی
کوردی، دوو مێردمنداڵی تەمەن 18 ساڵ بە ناوەکانی سینا (کەریم) مینایی و عەبدولڵا یوسفی خەڵکی گوندی سووجەی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، ئەم دوو شارۆمەندە لەلایەن هێزی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، عەبدوڵا یوسفی چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرکردنی لەسەر پابەندییەکی نوسراو ئازادکراوە.
شایانی باسە کە سینا (کەریم) مینایی لە ساڵی 2720 دا بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژ بە حکومەتی ئێران” دەستبەسەرکرابوو و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە کەفالەتی کاتی لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران ئازاد کرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س