KMMK:
دوشەممە 10ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، ئارەش گەنجی وەرگێڕ و سکرتێری دەستەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە ناوبراو لە 24ی رەزبەری ئەمساڵ دا بە بانگهێشتکردنی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن بانگ کراوە.
جێی باسە کە پێشتر ئارەش گەنجی لەلایەن لقی 28ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری سزادراوە و ئەو سزایەش لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
پێویستی بە بەبیرهێناوەیە، کە ڕۆژی 1ی بەفرانباری 2720 دا هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارەش گەنجی و دەستبەسەریان کرد، پاشان گواسترانەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی وەزارەتی ئیتلاعات کە بە بەندی 209ی زیندانی اوین ناسراوە.
هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئارەش گەنجی ژمارەیەک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویش لەگەڵ خۆیان بردیان.
ناوبراو ماوەیەک دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ بەشی گشتی زیندانی اوین لە ڕێکەوتی 29ی بەفرانباری 2719 دا بە کەفالەتی 450 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی اوین ئازاد کرا.
یەکەم دانیشتنی دادگەی ئارەش گەنجی لە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و دادوەریش بڕی کەفالەتەکەی بۆ 3 ملیار تمەن زیادکرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دووەم دادگاییکردنی بەڕێز گەنجی لە 9ی سەرماوەزی 2720 بە ئامادەبوونی پارێزەر بەڕێوەچوو، بەڵام بەڕێز گەنجی بەهۆی گومان لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لەم دانشتنی دادگا نەکرد.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئارەش گەنجی کتێبەکانی “تێکۆشانی لەسەر ڕێبازی بیرکردنەوە لە بزوتنەوەی چینی کرێکار” و ” خۆر ئاوابوونی خۆری خواکان لەسەر سیستمی جیهانی نوێ” وەرگێڕاوە
ع.س