بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران شوانێک گیانی لەدەستدا

KMMK:

سێشەممە 11ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی بە وەیسی بادینی 37 ساڵە کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی سورکان- ی سەر بە ناوچەی مرگەوەر-ی ورمێ، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی خوێنبەربوونی قورسەوە گیانی لەدەستداوە و هێزەکانی حکومەتی ڕێگرییان لە چارەسەری پزیشکیی کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە حکومەتییەکان ڕاستەوخۆ لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە هاوڵاتییەکە کردووە.

شایانی باسە، کە هێزەکانی حکومەتی دەستیان بەسەر ئاژەڵەکانی هاوڵاتیەکەدا گرتوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ڕەتیکردۆتەوە تەرمەکەی وەیسی بادینی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکات.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: