ژنێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو

KMMK :

هەینی 7ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی “شلێر”، خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”ی سەر بە شاری سەردەشت، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای سنووریی “دۆڵەتوو”، دەستی بریندار بووە.
شایانی باسە کە، شلێر هاوکات لەگەل برینداربوونی هاوسەرەکەی ئازاد، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ناوبراو لاقی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئازاد بە مەبەستی چارەسەری گوازرایەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *