دەستبەسەردا گرتنی دەیان سەر مەڕی خەڵكی گوندی دزڵی لە لایەن ھێزەكانی حكوومەتی ئێران

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، یەكشەممە ٩ خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئێران لە ناوچەی دەربەندی دزڵی سەر بە مەریوان ٧٠ سەر مەڕی خەڵكی گوندی دزڵی ـیان بر بیانووی قاچاخ دەستبەسەردا گرت.

بە پێی كوتەی خەڵكی ناوچەكە، ھێزەكانی حكوومەتی ئێران ھەر جارەو بە بیانوویەك دەان دەنە بەر دەسڕێژ و سامانەكەیان بە تاڵان دەبەن.

شیاوی باسە خەڵكی گوندە سنوورییەكانی كوردستان زۆرتر سەرقاڵی ئاژەڵدارین، بەڵام حكوومەتی ئێران بە بیانووی بەرنگاربوونەوە لە گەڵ قاچاخ مەڕوماڵاتی خەڵكی ناوچەكە بە قازانجی خۆی دەستبەسەردا دەگرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *