هاوڵاتییەکی سەردەشتی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

KMMK:

پێنجشەمە 6ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناسنامەی زانیار بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە بنکەیەکی سەربازی چۆڵکراو لە گوندی زەلێی سەر بە سەردەشت بریندار بوو.

ناوبراو کە خەڵکی گوندی سپیداری سەر بە سەردەشتە لەکاتی شوانی مەڕوماڵاتدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

شایانی باسە کە ناوبراو سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی سەردەشت و پاشان بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد و دواجاریش بەهۆی سەختی برینەکانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە هەموو ساڵێک ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لە شەڕی ئێران و عێراقەوە ماونەتەوە، کەم ئەندام ئەبن و گیانیان لە دەست ئەدەن.


ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: