ئازاد کردنی شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە

KMMK :
پێنج شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناسناوی« عوسمان عیسمائیلی» چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٥٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بڕیاری دادگە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ نووسراوەی فەرمی لەلایەن دادگەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە عوسمان عیسمائیلی پێشینەی دەستبەسەر کردن و سزادانی لەلایەن دەزگا ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ھەیە بە ھۆی چالاکیە کرێکاریەکانیەوە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکار و تۆمەتگەلی پاڵنراو بە ناوبراوەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *