سلایدەرگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

دەستبەسەری چوار ھاوڵاتی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە كوردستان

KMMK:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار ھاوڵاتی دیكە بە ناوەكانی لوقمان قادری، محەممەد جوجە، ھێمن ئەرزەن و شوعەیب مەحموودی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوازراون.

سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر’ شوعەیب مەحموودی’ ٤٣ساڵ تەمەن كوڕی جافر خەڵكی گوندی میراو سەر بە شاری سنە وڕۆژی یەكشەممە ھێمن ئەرزەن كوری حسێن خەڵكی پیرانشار و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر لوقمان قادری كوڕی عەزیز خەڵكی پەسوێ دانیشتووی پیرانشار و ڕۆژی ھەینی ٣٠ی ڕەزبەر محەممەد جوجە خەڵكی پیرانشار دەستبەسەر كراون.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، دەستبەسەری ئەم ھاوڵاتیانە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی بووە.

تا كاتی ئامادەكردنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ھاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

کامێران؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

حەبی گوماناوی لە کێکی خواردندا/ ترس و دڵەڕاوکێکی هاووڵاتیان

ســنە: هێرش کرایە سەر هاجەر سەعیدی چالاکی بزوتنەوەی ژنان

Leave a Comment