بەردەوامی دەسبەسەری گوڵاڵە مورادی لە گرتووخانە دا

KMMK:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، گۆڵاڵە مورادی سەرەڕای شەش مانگ دەستبەسەرکردن لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ، ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا رێگری کراوە لە دەستگەیشتن بە پارێزەر و تا ئێستاش هیچ دادگاییەکی بۆ نەکراوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا، گۆشار لەسەر کراوە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، گوڵاڵە مورادی ڕۆژی شەممە 28ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی لەگەڵ دوو منداڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتیی ئێران لە ورمێ. بەڵام منداڵەکانی خاتوو مورادی دوای پرۆسەی لێپرسینەوە ئازادکران.

ئەو هاوڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ پاش تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە بنکەی ئیتلاعاتی سوپای ورمێ گواسترایەوە بۆ زیندان.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *