ئازادی ھاوڵاتییەك بەدانانی بارمتە پاش نۆ مانگ دەستبەسەری

KMMK:

سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی «كارۆ كەریمی» خوێنكاری كارناسی بیناسازی زانكۆی تاران خەڵكی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینەوە لەگرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد كرا.

جێی بیرھێنانەوەیە، ناوبراو لە كۆتایی ڕەشەمەی ٢٧٢٠ی كوردی، بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە ورمێ دەستبەسەر كرابوو.

تا كاتی ئامادەكردنی ئەم ھەواڵە،ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو بە دەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: