بانگھێشتی جەبار دەستباز بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

KMMK:
رۆژی دوو شەممە ٢٦ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، جەبار دەستباز رۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵایەتی، پاش بانگھێشتی ناوەندە ئەمنیەکان، خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە ناساندووە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێز دەستباز رۆژی شەممە ٢٤ی رەزبەری ئەمساڵ، داواکاریەک لەلایەن دادگەوە لەسەر داواکاری دادوەر شاگوڵدی پێ گەیشتبوو.

بەپێی ھەواڵەکە: ئەم داواکاریە راستەوخۆ بە ناوبراو نەگەیشتوە و ئەم رۆژنامەوان و چالاکی مەدەنیە رێگەی نەدراوەتێ دەقی داواکاریەکە بخۆێنێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە: جەبار دەستباز خەڵکی شاری دیواندەرە و نیشتەجێی شاری سنەیە، ناوبراو یەکێکە لەو رۆژنامەوان و چالاکانەی کە راپۆرتگەلێکی زۆری لەسەر کۆڵبەر، بەرکەوتوانی مین و ژنانی قوربانی توندوتیژی بنەماڵەیی بڵاو کردوەتەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *