KMMK:

سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەكی گەنج بە ناونیشانی محەممەد لەتیفی ٢٣ ساڵ تەمەن خەڵكی گوندی سەلاتین سەر بە بەشی شەروی فیرووزئابادی كرماشان سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لە كرماشان حوكمی ئێعدامەكەی جێبەجێ كرا.

جێی بیەرھێنانەوەیە كە، ناوبراو لە كاتێكدا ١٩ ساڵی تەمەن بوو بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك لە سیستەمی قەزایی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئێعدام مەحكووم كرابوو.

تا كاتی ئامادەكردنی ئەم ھەواڵە، جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی ئەم زیندانییە لە لایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆییەكانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوەیەكی فەرمییەوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: