خەدیجە مێھدی پوور لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لە ئیلام دەستبەسەر كرا

KMMK:

ڕۆژی یەكشەممە ١٨ی ڕەزبەری٢٧٢١ی كوردی، خەدیجە مێھدی پوور ٣٤ ساڵ تەمەن، ھاوڵاتی دانیشتووی ئیلام لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.

شیاوی باسە كە خاتوو مێھدی پوور پێشووتریش مێژینەی دەستبەسەری ھەیە.

ناوبراو ڕێكەوتی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ی كوردی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە ئیلام دەستبەسەر كرابوو.

شیاوی باسە تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *