ئازادی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە

‎KMMK:

پێنجشەممە 15ی ڕەزبەری2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” ئەرەستوو قەیسەری” خەڵکی گوندی کێلەشین سەر بە شاری دیواندەرە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو، ڕێکەوتی 31ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراون.

ق.ش‎

Leave a Reply

%d bloggers like this: