خۆكوژی كچێكی گەنج بە بۆنەی ڕێگری بنەماڵەكەی لە ھاوسەرگیری كردنی

KMMK:

پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، كچێكی گەنجی خەڵكی پیرانشار بە ناونیشانی ساریە ئیبراھیم پوور «دەوڵەت» لە ڕێی خۆ ھەڵاوسینەوە ھەوڵی خۆكوژی دەدات و كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی ھەواڵی ھەواڵنێری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، لە زمانی یەكێك لە خزمانی كۆچكردوو: باوكی ساریە ئیبراھیم پووری ناسراو بە بنەماڵەی دەوڵەت ڕێگریان لە گەڵ ھاوسەرگیری نابراو لە گەڵ كەسی دڵخوازی كردوە و كە ئەم ڕێگرییە بووە بەھۆی ھەوڵی خۆكوژی ئەم كچە گەنجە و گیا لە دەستدانی.

بە پێی دەربڕینەكانی سەرچاوەی kmmk : شەوی پێنجشەممە بۆ جاری چەندم ئەو كوڕە دڵخوازە بۆ خۆازبێنی ناوبراو دەچێ كە بە پێی نەریتی سەقەت لە گەڵ دژایەتی ناوبراو ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

پاش ڕێوڕەسمی خوازبێنییەکە تێھەڵچوونی زارەكی لە ناوبەری ساریە و بابی دێتە ئاراوە كە ھۆكاری ھەوڵی خۆكوژی ئەم كچە گەنجە و خۆھەڵواسین و گیان لە دەستدانی دەڕەخسێنێ.

شیاوی باسە كە، بەشوودانی زۆرەملێ، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، سیستەمی پیاوسالاری، لێك ترازانی بنەڕەتی بنەماڵە و … لە ھۆكارەكانی ڕاكێشانی بەرەو خۆكوژی لەناوبەری ژنان لە ئێران و كوردستانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *