چالاکێکی ڕاگەیاندن لە سەقز 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی 9ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز، چالاکێکی ڕاگەیاندن بە ناونیشانی” کەیوان ڕەحیمی” خەڵکی ئەو شارە بە 4 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان محاکمە کراوە.

شیاوی باسە، چالاکی ڕاگەیاندن کەیوان ڕەحیمی لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانەوە لە شاری سەقز بانگهێشت و لە سەر ناوی چالاکی لە فەزای مەجازی لێپرسینەوەی لەسەر کرابوو.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: