درێژەی دەستبەسەری هاوڵاتییەک له گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ

KMMK:

یەکشەممە 11ی ڕەزبەری 2721 ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “سەردار ڕامین ” خەڵکی گوندی “قاڕنا” سەر بە شاری نەغەدە، پاش تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەر کردنیدا، هێشتا بە شێوازی هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێکەوتی 10ی خەرمانان، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کراوە.

بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاوڵاتییە لە پێوەندییەکی تلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەی کوتوویە: لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوم و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کراوم.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی سەردار ڕامین دەکار کراون.زانیارییەک ئاشـکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *