KMMK:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە 29ی خەرمانانی 2721ی کوردی، پیاوێکی 43ساڵ تەمەن بە ناونیشانی” نەریمان غەفووری” لە شاری پاوە دەسدرێژی کردۆتە سەر کچێکی 7 ساڵ تەمەن.
شیاوی باسە، کچێکی 7 ساڵ تەمەن بووە بە قوربانی پیاوێک کە لە گەڵ کچی ناوبراو بەردەوام یاریان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، پزیشکی یاسایی و دەروونناسان بۆ پەڕینەوەی نەریمان غەفووری لەو جینایەتە و شاردنەوەی هاریکاریان کردووە.
هەروەها بنەماڵەی پیاوی دەسدرێژکەر هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو کچە منداڵە کردووە.
دەکوترێ ئەم پیاوە 43 ساڵ تەمەنە پاش ئەنجامی ئەو کردەوە قیزەونە، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و یەکەمین ڕێوڕەسمی داڕگایی بە تۆمەتەکەی ڕۆژی یەکشەممە 4ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا تاوانبار بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان ڕاگوازراوە.
ق.ش


