هاوڵاتییەکی بە دانانی بارمته بە شێوەی کاتی ئازادکرا

KMMK:

یەکشەممە 4ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی کوڕی “محەممەد ساڵح، تەمەن 55ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەمڕۆڵە”ی شاری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپێچینەوەلە گرتووخانەی حکومەت لەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئەماژەپێکردنە کە، لە ڕێکەوتی 2ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەرایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو و هەندێک کەلوپەلی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

شایانی باسە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراو پارێزەریان هەبێت و خزم و مالباتەکەی سەردانیان بکەن.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *