زیندانێکی سیاسی بە کەلەپچەی ئەلکترۆنی لە زیندان ئازادکرا

KMMK:
شەممە 3ی ڕەزبەری 2721ی کوردی “عادڵ سالم فەرد” زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ، بە کەلەپچەی ئەلکترۆنی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شنۆ ئازاد کرا.

ناوبراو بەتۆمەتی ئەندامێتی لەحزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە و لە مانگی بەفرانباری 2720ەوە تا ئێستا لە زینداندایە.

سەرچاوەیەک باوەرپێکراو لەسەر ئەم مژارە دا گوتی: “عادڵ سالم فەرد تەنیا دەتوانێت بازنەیەکی چەند کیلۆمەتری نیشتەجێبوونیدا هاتوچوو بکات”.

جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوە سیاسییە کە جارێکی دیکە لە 29 پووشپەڕی 2720 دا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دا رویشتبوو مورەخەسی و پاش ماوەیەک لەگەڵ کۆتایی هاتنی مورەخەسییەکەی گەڕابوویەوە بۆ زیندان.

ئەو هاوڵاتییە لە هاوینی 2718دا دەستبەسەرکرا و دوای چەندین مانگ لێپرسینەوە، بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

دواجار لە بەفرانباری 2719 دا بەتۆمەتی “ئەندامێتی لەحزبێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ” سزای سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

جێی باسە کە سالم فەرد لە بەفرانباری 2027دا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە نەغەدە.

لە مانگی جۆزەردانی ساڵی 2721دا لە زیندانی حکوومەت لە نەغەدەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شنۆ.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *