گواستنەوەی ھاوڵاتییەكی نەغەدەیە بۆ زیندان

KMMK:

چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەكە خەڵكی نەغەدە بە ناونیشانی محەممەد تاھیر حسێن پوور پاش كۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لەگرتووخانەیەكی ئەمنییەتی حكوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازرا.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، ئەم ھاوڵاتییە بە تۆمەتی ھاریكاری حیزبێكی دژبەری حكوومەت لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لێپرسینەوەی لێكرا و بۆ زیندانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە كە ناوبراو لە گەلاوێژێ ئەمساڵ، لە لایەن ھێزە ئەمنییەكان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر كرا.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: